کۆمپانیای فەزا سازەی نەقشی جیهان بە هەبوونی چەن ساڵ ئەزمونی دامەزرێنەرە پێشووەکانی و پێکهاتەیەکی بتەو لە ساڵی ١٩٩٥ زایینیەوە، و بە ئیشی ڕاوێژکاری، دیزاین، بەرهەم هێنان و دروست کردنی سازەی فەزایی دامرزرا و بە هەوڵی بەڕێوبەران و بە پشت بەستن بە کەسانی فەنزان، پسپۆڕ و پابەندی خۆی لە ئێستادا یەکیک لە باشترین بەرهەم هێنەرانی سازەی فەزایی لە ئاستی وڵاتدایە.
ئەم کۆمپانیا بە تێگەیشتن لە گرینگی کوالێتی و بە مەبەستی ڕێز دانان بۆ مافی کڕیارەکانی، بەردەوام زۆرترین سرنجی خستوەتە سەر لێکۆڵینەوەکانی و بۆ دەستگەیشتن بە ڕیکارگەلی شیاو و زانستی و بردنە سەرەوەی کوالێتی و کارکرد لە ڕێزی ئەو کۆمپانیاگەلەیە کە بەردەوام لە ئاراستە کردنی ڕێکارگەلی نوێ بۆ پلان ڕێژی، دروست کردن و دامەزراندنی سازەگەلی فەزایی پێشەنگن. بە جۆرێک کە بە دڵنیاییەوە و بە پشت بەستن بە ئەزمونی چەندین ساڵ بەشداری کردن لە بازاڕدا دەتوانین بڵێین کە پرۆژەگەلی بەڕێوەچوو لە لایەن ئەم کۆمپانیا کەم وێنە و لە هەندێ حاڵەتدا بێ وێنە بووگن و هەر ڕۆژ زۆرتر لە پێش سرنجی خاوەنکارەکانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە.
کۆمپانیای فەزا سازەی نەقشی جیهان بەردەوام هەوڵی بێوچان، فێربوون، کاری تیمی، پابەندبوون و بە دەست هاوردنی ڕەزامەندی کڕیارانی بۆ دەستپێگەیشتن بە ئاستی هەرە بانی لێهاتوویی کردوەتە سەرمەشق بۆ کاری خۆی. بەڕێوە بردنی پرۆژەگەلی جۆراوجۆر لە وڵاتگەلی ئێران، ئێراق، هەرێمی کوردستان، ئەفغانستان و تورکەمەنستان بەڵگەیەکە بۆ سەلماندنی لێهاتوویی ئەم کۆمپانیای