پرسیارە باوەکان(گشتییەکان)

بە شێوەی گشتی هەر سازەیەک کە بە پێی یاسا و ڕێساکانی ڕێکخراوەی نیزامی ئەندازیاری پلان ڕێژی بۆ بکرێت و بچێتە بەرۆ و لە ڕووی سازەیی، بارودۆخی هاوشێوەسازی لە نەرم ئامێرەکانی دیزاین دابین بکات  لە لایەن ڕێکخراوی نیزامی ئەندازیاری پەسەند دەکرێت، و بە پێی ئەم بابەتە سازەی فەزایی نە تەنیا لە ڕێکخراوی نیزامی ئەندازیاری وڵاتدا، بەڵکوو لە تەواوی جیهاندا وەکوو یەکدانە سازەی بەڕۆژ پەسەند کراوە  . جێی ئاماژەیە تەواوی ئەو پڕۆژەیانەی کە لە کۆمپانیای فەزا سازەی نەقشی جیهان دەخرێنە ڕوو بە پێی یاسا و ڕێساکانی ڕێکخراوی نیزامی ئەندازیاری پلان ڕێژی دەکرێن و تا ئێستا تەواوی پڕۆژەگەلێک کە لەم کۆمپانیا ئەنجام دراون بە ئاسانی لە لایەن ڕێکخراوی نیزامی ئەندازیاری پەسەند کراون.

سازەی فەزایی بۆ کارگەلی جۆراوجۆری وەکوو کارگەلی پیشەیی، بازرگانی، کەلتووری، تەفریحی، و بە کورتی بۆ هەموو کارێک دەشێت. لەو کارگەلەی کە کۆمپانیای فەزا سازە پلان ڕێژی بۆ کردون و جێبەجێی کردون دەتوانین بە هۆڵگەلی بەرهەم هێنان ، هەمارەکان ، هۆڵگەلی پیشانگایی ، هۆڵگەلی وەرزشی ، پارکگەلی ئاوی

ناوەندگەلی بازرگانی   فرۆشگاگەلی زنجیرەیی ، گاراژگەلی مسافری فڕۆکەخانەیی ،  پەناگای فڕۆکە ، وێستگەی شەمەندەفەر، گاراژگەلی سنووری ، گاراژگەلی هاتوچۆی نێو شار و دەرەوەی شار ، سینەماکان ، هۆڵەکانی شانۆ ، موزەکان،  هۆڵگەلی مێوانداری  ڕستورانتەکان ، پێشانگاکانی سەیارە  نەخۆشخانەکان ، ناوەندەکانی چارەسەری ، مۆسەللاکان ، زیارەتانی شەهیدەکان ، پارکینگەکان  ، سەردەری دەروازەی شارۆچکەکان و کارخانە گەورەکان ، وێستگەکانی سوتەمەنی گرتن ، ناوەندە بازرگانییەکان ، پێلە پەیوەندیدەرەکان  ، و بیلبۆردەکان  ئاماژە بکەین.

بۆ ئەم کارە دەتوانن تەنیا تەلەفونێک بۆ کۆمپانیای فەزا سازەی نەقشی جیهان بکەن، لە یەکەی ئەندازیاریدا جۆرێک فۆرمی تەلارسازی کە هاواهەنگ لەگەڵ جۆری کارکرد و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانە کە لە خاوەنکار وەرگیراوە، بۆ ئێوە دروست دەبێت. پاشان سازەکە بە پێی یاسا و ڕێساکانی ڕێکخراوی نیزامی ئەندازیاری دروست دەبێت و دادەمەزرێت  و بە پێی مادەی پێویست تێچووەکەی حەسێب دەکرێت. لە ئاکامدا یەکدانە تینووسی پێشنیاری تێچوو لە سەر تەواوی زانیارییەکان و تایبەتمەندییەکانی کەرەستەکانی سازە، لەگەڵ نەخشەی تەلارسازی دیاری کراو بۆ ئێوە دەنێردێ.

بە شێوەی بیردۆزی سازەی فەزایی بە دەمی فرە گەورە و فرەتر لە ١٠٠ میتریچ جێبەجێ دەبێت. بەڵام ئەگەر بمانەوێت وڵامێکی

ڕوون بدەینەوە بەم پرسیارە، دەبێ بێژین کە گەورەترین دەرگای بێ کۆڵەکەی ناوەڕاست کە تا ئیستە لە لایەن .خاوەنکارانی ئەم کۆمپانیایە داوا کراوە، سازەی پارکی ئاوی ئابساری ئیسفەهان  بە دەرگای ٨٥ میتر و بێ کۆڵەکەی ناوەڕاست و بە درێژایی ١٢٦ میتر ی و ڕووبەری١٢٠٠٠میتری چوارگۆشەیە کە لە ساڵی ١٣٩٤ لە لایەن کۆمپانیای فەزا سازە پلان ڕێژی کرا و دروست کرا. جێی ئاماژەیە کە ئەم کۆمپانیایە ئامادەیی تەواوی هەیە کە لە ئەگەری داخوازی لە لایەن خاوەنکارانەوە پێشوازی لە کارگەلی بە کراوەیی دەمی زۆرتر لە ١٠٠ میتریچ بکات .

بەڵێ، سازەی فەزایی بۆ هۆڵێک کە جەروسەقیلی تێدا بێت شیاوە. چوونکە بە گشتی تیری جەروسەقیل لە سەر کۆڵەکەکانی سازە دادەنرێت. کە واتە کافیە کە لە کاتی دیزاینی سازەی فەزایی بارگەلی جەروسەقیل ە سەر کۆڵەکەگەلی پەیوەندیدار لە بەر چاو بگیرێن ،  ئاماژە کردن بەم بابەتە جێی سرنجە کە لە پەناگای نۆژەن کردنەوەی فڕۆکەگەلی گەورەدا کە جەروسەقیل لە سەر میچەکە دادەمەزرێت ئیمکانی لە بەر چاو گرتنی جەروسەقیلی نۆژەن کەرەوە لە سەر سازەی فەزایی هەیە و کۆمپانیای فەزا سازە دیزاینی پڕۆژەگەلی بە دەرگای١١٠ میتریچی لە ناو کارەکانی خۆیدا هەیە.

بەڵێ، لە ئەگەری ئەوەی کە تیکەکانی سازەی فەزایی پاش دروست کران بە شێوەی گالوانیزەی گەرم دابپۆشرێن، دەتوانین لە سازەی فەزایی بۆ شوێنگەلی تەڕیش کەڵک وەرگرین .داپۆشینی تیکەکان بە شێوەی گالوانیزەی گەرم لە لایەن کۆمپانیای فەزا سازەی نەقشی جیهان، بۆ دروست کردنی پارکی ئاوی مەوجی خاوەران) و پڕۆژەگەلێکی دیکە لە هەندێ لە شارەکانی وڵاتدا بە کار هاتووە.

تەواوی ئەو پۆششانەی کە بۆ سازەگەلی کانزایی بە کار دەبرێن لە سازەی فەزاییشدا بە کار دەبرێن. کە واتە بە پێی جۆری کارکردی سازەی فەزایی دەتوانین لە جۆرگەلێکی پۆشش وەکوو وەروقی گالوانیزە ، ساندویچ پانل  ، زیپ پانل ، پۆلی کەربۆنات  و یان تێکەڵێک لەمانە بە کار ببەین .

پرسیارگەلی باو( پسپۆڕانە)

دەتوانین سیستەمی میلەی ئاهەنی دوو ڕەهەندی لە ناو سەفحەدا شیکاری بکەین  ، بەڵام سیستەمی سازەی فەزایی ئەشێ حەتمەن لە فەزای سێ ڕەهەندیدا شیکاری بکرێت ، سازەیەک بە میلەی دوو ڕەهەندی قاڵبی خەرپایی هەیە کە بە مەودای ٦ میتری لە یەک دانراون و لە ڕێگای بابەندی ئاسۆیی میچی لکیاگن بە یەکەو ، لە حاڵێکدا کە سازەی فەزایی یەکدانە زنجیرەیە کە پێکهاتەکەی دوو ڕەهەندیە کە لە دوو پات بوون و لە پاڵی یەک دانانی هەندێک نیگاری ئەنازەیی ڕێک و پێک دروس بووە، کە واتە دەتوانین بڵێین کە سازەی فەزایی یەکدانە میلەی ئاهەنی سێ ڕەهەندییە کە خەرپای فەزاییشی پێ دەوترێت .

بۆ دیزاینی سازەی فەزایی سەرەتا فۆرمی تەلارسازی سازەکە بە شێوەی سێ ڕەهەندی لە نەرم ئامێری ئۆتۆکەددا ڕەسم دەکرێت ، پاش رەسمی مۆدێلی سازەکە، پۆسی سازەکە ڕەسم دەکرێت  ، دواتر ئەم مۆدێلە لە نەرم ئامێری سەپ٢٠٠٠ و بە پێی ڕێسا نەتەوەییەکانی نهۆم و ستاندارد ٢٨٠٠ دروست دەبێت ، و لە ئاکامدا دیزاین و لێپرسینەوەی سازە ئەنجام دەگرێت .

بۆ کێشانی مۆدێلی سێ ڕەهەندی سازەی فەزایی لە نەرم ئامێری ئۆتۆکەدAuto cad  و بۆ دانان، دیزاین و حسێب کردنی سازەکە لە نەرم ئامێری سەپ٢٠٠٠( Sap2000)، کەڵک وەردەگیرێت. تیکەگەلی دیکە لە نەرم ئامێری سەپ دەردەهێنرێن ، و پێچ و ئێسلیوەکانی دیکە و هەروەها گۆی و نەخشە و شاپ گشتیان بە نەرم ئامێری تایبەتی کە لە یەکەی RBD کۆمپانیای فەزا سازەی نەقشی جیهان دروست بووە بە دەست دێن ،   بۆ حسێب کردن و دیزاینی چوارچێوی سازەکەیچ نەرم ئامێری سەیف(seif بە کار دەبرێت.

کێشی سازەی فەزایی بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە پێوەرگەلێکی وەکوو فۆرمی سازەکە ، دەمی سازە ، ژمارە و شوێنی کۆڵەکەکان ، بەرزی کۆڵەکەکان ، شوێنی سازەکە ، جۆری پۆششی میچەکە ، ئەو قورسیەی کە دەکەوێتە سەر سازەکە   و هەندێ بابەتی دیکە پەیوەندی هەیە و زۆر ئاڵ و گۆڕی هەیە. بەڵام لە بەرئاوردێکی گشتیدا دەتوانین بڵێین کێشی سازەی فەزایی لە بەینی ١٠ تا ٣٥ کیلۆگرام بەر میتری چوار گۆشە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەینی ١٥ تا ٢٥ کیلۆگرام بەر میتری چوار گۆشەیە.

هەر ئەو جۆرەی کە بۆ دامەزراندنی پۆشش لە سازەگەلی تیر وەرەقدا پێویستە سەرەتا پرۆفیلی زێد لە سەر سازەکە دابمەزرێت و ئەم پرۆفیلگەلە وەکوو پارێزەری لایەکە بە کار بێن ، لە سازەگەلی فەزاییشدا بۆ دامەزراندنی هەر جۆرە لایەیەکی داپۆشێنەر پێویستە سەرەتا پرۆفیلگەلێک لە سەر سازەکە دامەزرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش لە کاتی بەرهەم هێناندا لە سەر گۆیەکانی سەری سازەکە کونێک دەکەن  ، پاش هاوشێوەسازی و دامەزراندنی سازەکە، تیکەیەک لە سەر هەر گۆیەک دادەنرێت و پاشان پرۆفیلگەلێک بە لاکێشی چوار گۆشەوە لە سەر ئەوانە دادەنرێن کە لەم پرۆفیلانەدا وەکوو پارێزەر و پشتیوانی لایە داپۆشێنەرەکە کەڵک وەردەگیرێت.

بۆ پارێزگاری کردن لە تەواوی لوولەکان، کاناڵگەلی هەوایی، پشتیوانگەلی میجی کازب، تیکەگەلی ڕووناکی، جەبەی نوێکردن و کەرەستەی دەنگی و رەنگی و تەنانەت جەروسەقیلی سازە بە کار دەبەن  بەو مەرجەی کە قورسییەک کە بە هۆی لکاندنی ئەم ئامێرانە دروست دەبێت بڕواتە سەر گۆی سازە نە تیکەکانی سازە، و ئەوەی کە ئەو قورسیە لە کاتی دیزاین و لێپرسینەوەی سازەکەدا لە بەر چاو گیرابێت .

بە شێوەی بیردۆزی بەڵێ، دەکرێت لە میچی سازەی فەزایی بۆ بێخی دیوەکان کەڵک وەرگرین، بەڵام بە کار هێنانی سازەی فەزایی بۆ بێخی دیوەکان ئاسایی و ئابووری نییە. کە واتە شیاو ئەوەیە کە لە ئەگەری ئەوەی کە دالی بتون یان شێوەگەلی باوی دیکەمان بە کار نەهێنا، بە کار هێنانی بێخی دیوی سازەی فەزایی لە بواری ئابوورییەوە تاوتوێ بکەین .

keyboard_arrow_up